ده‌روازه‌ی مونزرییه‌ی سنووری كرایه‌وه
ده‌بێته رێگه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ هاتنی زیاره‌تكارانی شیعه
K24 – هه‌ولێر:
به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی عێراق و ئێران، ئه‌مڕۆ ده‌روازه‌ی مونزرییه له نێوان هه‌ردوو وڵات له سنووری پارێزگای دیاله كرایه‌وه.
ده‌روازه‌كه ده‌بێته رێگه‌یه‌كی ستراتیژی بۆ هاتنی زیاره‌تكارانی شیعه له ئێرانه‌وه بۆ عێراق، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كانی شیعه له عێراق.
ده‌روازه‌كه 190 كیلۆمه‌تر له به‌غداوه دووره و پێشتر به هۆی بوونی گرووپه چه‌كدارییه‌كانه‌وه هاتووچۆی ئێرانییه‌كان لێیه‌وه راگیرابوو.