رۆبه‌رت مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابوی كۆچی دوایی كرد
داوای هاوسه‌رگیریی له باراك ئۆباما كردبوو
K24 - هه‌ولێر:
رۆبه‌رت مۆگابی، سه‌رۆكی زیمبابوی، كه له ساڵی 1980ـه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران و له 1987یشه‌وه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌یه، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی سه‌نگاپووره له ته‌مه‌نی 95 ساڵیدا، كۆچی دوایی كرد.
مۆگابی، له‌دایكبووی ساڵی 1924ـه و دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، به توندی دژی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیی وڵاته‌كه‌ی وه‌ستایه‌وه و دواتریش رایگه‌یاند، جگه له خوا، هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و له ده‌سه‌ڵات و كورسیی سه‌رۆكایه‌تی بهێنێته خواره‌وه.
مۆگابی له ساڵی 2017 كاتێك سوپای ئه‌و وڵاته كوده‌تای به‌سه‌ردا كرد، به ناچاریی ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و دوای ئه‌ویش، ئیمیرسۆن منانگاگوا بووه سه‌رۆكی زیمبابوی.
مۆگابی له ساڵی 1990 بۆ دووه‌م خولی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌ڵبژێدرایه‌وه، دواتریش له ساڵانی 1996، 2002، 2008 و 2013 هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه، كه ده‌كاته حه‌وت خولی سه‌رۆكایه‌تی.
مۆگابی له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه به تۆمه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی سزا دراوه و هه‌ر به هه‌مان تۆمه‌تیش یه‌كێتیی ئه‌وڕوپاش سه‌ردانی ئه‌و كیشوه‌ره‌ی لێ قه‌ده‌غه كرد.
له ساڵی 2015، باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پیشووی ئه‌مه‌ریكا، دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای تایبه‌ت به رێگه‌دان به هاوسه‌رگیریی هاوڕه‌گه‌زان، پیرۆزبایی له هاوڕه‌گه‌زخوازان كرد و له‌و باره‌یه‌وه‌ش مۆگابی رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگه به‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌ده‌ن، داوای هاوسه‌رگیریی له ئۆباما ده‌كه‌م.
ئ. م