یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی ئارام ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد
له گرێ سپی چاودێری ئه‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای رێككه‌وتنی نێوانیان له‌سه‌ر ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریا، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مه‌ریكا و توركیا له ناوچه‌ی ئارام ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
دهورییهكه له نێوان گونده‌كانی خۆرهه‌ڵاتی گرێ سپی ده‌سووڕێته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه میدیاییه‌كان، ئه‌و دهوریهیه دوو كاتژمێر سووڕاوه‌ته‌وه و دواتر هێزه توركیه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو سنووری توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا رێككه‌وتن، ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا رابگه‌یه‌نن، بڕیاریان دا به‌یه‌كه‌وه ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت و چاودێری ئه‌منی ناوچه‌كه بكه‌ن.