بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤالێنسیا به‌بێ مێسی و سوارێز مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكرد
بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م زنجێره‌یه‌ك یاری قورس دایه
.jpg)
لیۆنێل مێسی و لویس سوارێز هێشتا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی بارسێلۆنا و به ته‌نیا مه‌شقه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئیسپانیا ئه‌م دوو یاریزانه سبه‌ی چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان ده‌ست به راهێنان ده‌كه‌نه‌وه و ره‌نگه بۆ یارییه‌كه‌ی ڤالێنسیا ئاماده‌بن.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا نووسیویه‌تی: بۆ یه‌مجار له‌م وه‌رزه بارسێلۆنا به سێكوچكه‌یه‌كی نوێ گریزمان، مێسی و سوارێز رووبه‌ڕووی ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا هیچ هه‌واڵێك له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه به فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌ریه‌كه له سێرجیۆ بۆسكێتس و جۆردی ئالباش په‌یوه‌ندیان به راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌یان كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسپانیا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوورگه‌ی فارۆی تۆمار كرد.
له گه‌ڕی چواره‌می لالیگا، رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ڤالێنسیا ده‌كات.