لیڤه‌رپوول یاریگه‌ی ئه‌نفیڵدی له نیوكاسڵ كرده دۆزه‌خ
لیڤه‌رپوول به سه‌ركردایه‌تی دوو هێرشبه‌ره ئه‌فریقییه‌كه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد

له گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ، لیڤه‌رپوول له یاریگه‌ی ئه‌نفیڵد میوانداریی نیوكاسڵی كرد، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنی تیپی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی یارییه‌كه، یانه‌ی نیوكاسڵ له خوله‌كی 6 له رێگه‌ی ویلیا‌م گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 27 سادیۆ مانێ هێرشبه‌ری سه‌نیگالی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ لیڤه‌رپوول یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، سادیۆ مانێ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه‌ی گۆڵی دووه‌می خۆی و لیڤه‌رپوولی تۆمار كرد.
سادیۆ مانێ بووه تاكه یاریزانی پرێمه‌رلیگ له سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردووه زیاتر له 25 گۆڵی كرد بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك گۆڵی به لێدانی پێناڵتی كرد بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه مانێ له دوایین 21 یاری له ئانفیڵد 20 گۆڵی تۆمار كردووه.
له گێمی دووه‌م، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی هێرشبه‌ری میسری به تۆماركردنی گۆڵی سێیه‌م له خوله‌كی 71 گومانه‌كانی ڕه‌وانده‌وه و سه‌ركه‌وتنی بۆ لیڤه‌رپوول مسۆگه‌ر كرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یانه‌ی نیوكاسڵی میوانی هێنا.