له‌ یه‌كه‌مین یاری ساری، یوڤێنتۆس 2 خاڵی له‌ده‌ستدا

یوڤێنتۆس 3 یاریزانی تووشی پێكان هات

يانه‌ی یوڤێنتۆس دوو خاڵی به‌ نرخی له‌ گه‌ڕی سێیه‌می سێریا ئه‌ی له‌ده‌ستدا كاتێك بووه‌ میوانی فیۆرێنتینا و یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.

له‌م یارییه‌دا یوڤێنتۆس له‌ ماوه‌ی 65  خوله‌ك سێ یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه‌ یاریگه‌یان جێهێشت، كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ دۆگلاس كۆستا و مێرالیم پیانیچ و دانیلۆ به‌ ناچاری گۆڕانكاریان پێكرا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌ ماوه‌ی داهاتوو جۆری پێكان و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یان رابگه‌یه‌نرێت.

یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی گرت و به‌ جیاوازی یه‌ك خاڵ له‌ یانه‌كانی تۆرینۆ و ئینته‌ر میلان دووره‌ كه‌ ئه‌وان هێشتا یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یان نه‌كردووه‌.

Fly Erbil Advertisment