له یه‌كه‌مین یاری ساری، یوڤێنتۆس 2 خاڵی له‌ده‌ستدا
یوڤێنتۆس 3 یاریزانی تووشی پێكان هات
.jpg)
يانه‌ی یوڤێنتۆس دوو خاڵی به نرخی له گه‌ڕی سێیه‌می سێریا ئه‌ی له‌ده‌ستدا كاتێك بووه میوانی فیۆرێنتینا و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له‌م یارییه‌دا یوڤێنتۆس له ماوه‌ی 65 خولهك سێ یاریزانی به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌یان جێهێشت، كه هه‌ریه‌كه له دۆگلاس كۆستا و مێرالیم پیانیچ و دانیلۆ به ناچاری گۆڕانكاریان پێكرا و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی داهاتوو جۆری پێكان و ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌یان رابگه‌یه‌نرێت.
یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی گرت و به جیاوازی یه‌ك خاڵ له یانه‌كانی تۆرینۆ و ئینته‌ر میلان دووره كه ئه‌وان هێشتا یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یان نه‌كردووه.
.jpg)