وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی هەنگوینی قەدەغە کرد
بێگەرد تاڵەبانی هۆکارەکەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا دەکات
K24 – ههولێر:
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوردەکردنی هەنگوین بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغەکراوە.
وەزیری کشتوکاڵ بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ واژۆم لەسەر قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەنگوینی بیانی بۆ ناو هەرێمی کوردستان کردووە و تا ماوەیەکی دیاریکراو هێنانی ئەو بەرهەمە بۆ ناو هەرێمی کوردستان رێگای پێ نادرێت".
وەزیری کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم ساڵ بەروبوومی هەنگوینی هەنگەوانان لەهەرێمی کوردستان زۆر باش بووە و دەتوانێت پێداویستی ناوخۆیی پڕ بکاتەوە، بۆیە پێویست بە بەرهەمی دەرەکیی ناکات.
H.J