ههرێمی كوردستان.. یهك ملیۆن و 500 ههزار قوتابی دهستیان به خوێندن كرد
ھەندێك لە قوتابیان یەكەمجارە پێ دەنێنە قوتابخانە و باس له ههستی خۆیان دهكهن.. ههندێكیان دڵیان پڕه
K24 - ههولێر:
ساڵی نوێی خوێندن بە فەرمی لە گشت قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندی ئامادەییەكانی ھەرێمی كوردستان دەستیپێكرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن لە پارێزگاكانی ھەولێر، دھۆك، سلێمانی و ھەڵەبجە، نزیكەی ملیۆنێك و پێنج سەد ھەزار قوتابی، 5 ھەزار و 696 قوتابخانە ھەیە و حكوومەت لە بەرنامەیدایە قوتابخانە و ھۆڵی زیاتر خوێندن لە كوردستان درووست بكات.
قوتابیان چاوەڕێی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنن، لەگەڵ ماڕشی نیشتمانی ئەی رەقیب ئاڵای كوردستان ھەڵكرا، وادەیەتی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا.
ھەندێك لەم قوتابیانە یەكەمجارە پێ دەنێنە قوتابخانە و قوتابی نوێی پۆلی یەكی بنەڕەتین. دڵیان خۆشە بە پەڕاو و پێنووسەكانیان. بەڵام ھێشتا تەواو رانەھاتوون و دڵیان پڕە.
لە سنووری پارێزگای ھەولێر 2 ھەزار و 215 قوتابخانە و 570 ھەزار قوتابی ھەن، بەشی زۆری قوتابی و قوتابخانەكان كەوتوونەتە پەروەردەی ناوەندی ھەولێر.
ئ. م