ئارسن ڤینگه‌ر ده‌بێته راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد؟
ڤینگه‌ر: بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردنی مان یونایتد متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه

ئارسن ڤینگه‌ر راهێنه‌ری فره‌نسی ئاشكرای كرد كه بیرۆكه‌ی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی هه‌یه، ده‌شڵێت: ئه‌وه خه‌ونی هه‌موو راهێنه‌رێكه.
ئارسن ڤینگه‌ر له كاتی شرۆڤه‌ی یارییه‌كان له تۆڕی هه‌واڵی بێ ئێن سپۆرتسی قه‌ته‌ری به پێكه‌نینه‌وه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه حه‌زی له شوێنه‌كه‌ی سۆڵشایه‌ری راهێنه‌ری مان یونایتده.
ڤینگه‌ر گوتیشی: راهێنه‌رایه‌تیكردنی مانچێسته‌ر یونایتد خه‌ونی هه‌موو راهێنه‌رێكه، من وه‌ك خۆم بۆ ئه‌م پۆسته متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه.
ئارسن ڤینگه‌ری ته‌مه‌ن 69 ساڵ، پێشتر له ئۆكتۆبه‌ری 1996 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی ئارسێناڵی وه‌رگرت و 22 ساڵ له‌و یانه‌یه مایه‌وه پاشان له هاوینی 2018 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له یانه‌كه راگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌دا 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و 7 نازناوی جامی ئینگلاندی برده‌وه.