به ڤیدیۆ.. بارسێلۆنا له مه‌درید ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا
بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی 4 پله بۆ سه‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندی لالیگا هه‌ڵكشا

له گه‌ڕی حه‌وته‌می لالیگا، بارسێلۆنا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی خیتافی مه‌دریدی هێنا.
له خوله‌كی 41 لویس سوارێز له رێگه‌ی ئاسیستێكی تیر شتیگنی گۆڵپارێز گۆڵی پێشكه‌وتنی بارسێلۆنای تۆمار كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، جۆنیۆر فیرپۆ یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی بارسێلۆنا تۆمار كرد له‌وه‌ته‌ی له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه له یانه‌ی ریال بێتیسه‌وه هاتۆته بارسا.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م و به دیاریكراوی له خوله‌كی 82 كلیمۆنت لینگلێتی به‌رگریكاری فره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا دووه‌مین كارتی زه‌ردی به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه و كارته سووره‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد و له یاریگه كرایه ده‌ره‌وه.
بارسێلۆنا له خوله‌كانی كۆتایی فشاری كه‌وته‌سه‌ر، به‌ڵام پارێزگاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه كرد و به 3 خاڵی یارییه‌كه‌وه مه‌درید جێده‌هێڵێت و به‌ره‌و كه‌ته‌لۆنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بارسێلۆنا له‌م وه‌رزه له كۆی 7 یاری، 4 بردنه‌وه، 2 شكست و یه‌ك به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی هه‌شته‌مه‌وه بۆ چواره‌م هه‌ڵكشا.