له گه‌رمه‌ی یاری دێربی مه‌درید دزی له یاریزانێكی ریال مه‌درید كرا
ریال مه‌درید به خێرایی هۆشداری ده‌داته یاریزانه‌كانی

به گوێره‌ی راپۆرته هه‌واڵێكی ئیسپانیا، له گه‌رمه‌ی یارییه‌كه‌ی دێربی مه‌درید دزی له ماڵه‌كه‌ی كاسێمیرۆ كراوه، ریال مه‌دریدیش به‌خێرایی هۆشداری داوه‌ته یاریزانه‌كان، چونكه پێشتریش چه‌ندان یاریزانی ریال مه‌درید دزیان لێكراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 29 ئه‌یلوولی 2019، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا به‌پشتبه‌ستن به راپۆرته هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه له كاتی یاری دێربی مه‌درید كه شه‌وی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو دزی له ماڵه‌كه‌ی كاسێمیرۆ كراوه له كاتێكدا منداڵه بچووكه‌كه‌ی و خێزانه‌كه‌شی له ماڵه‌وه بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پێشتر هه‌ریه‌ك له ئالڤارۆ مۆراتا، ئیسكۆ و لوكاس ڤاسكێزیش دزیان لێكراوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ریال مه‌درید به خێرایی هۆشداریی داوه‌ته یاریزانه‌كانی یانه‌كه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی خانوو و ماڵه‌كه‌یان له سۆشیاڵ میدیا بڵاونه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی ژیانیان ئاشكرا نه‌بێت.
