یانه‌ی داڵكورد سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد
داڵكورد هه‌نگاوێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایابی سویدی نزیك ده‌بێته‌وه

له خولی پله‌یه‌كی سویدی یانه‌ی داڵكورد سێیه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ سه‌رووی ریزبه‌ندی خوله‌كه سه‌ركه‌وت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 29 ئه‌یلوولی 2019، یانه‌ی داڵكورد میوانداریی یانه‌ی ترێلبێرگسی كرد، له خوله‌كی 31 ئه‌گه‌رچی تیپی میوان ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات داڵكورد له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د عه‌وادی فه‌ڵه‌ستینی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر له خوله‌كی 60 گێمی دووه‌م سابۆڤیچ گۆڵی دووه‌می داڵكوردی تۆمار كرد، پاشان تیپی میوان له خوله‌كی 83 ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه، به‌ڵام دیلان ئیسماعیل رێگه‌ی نه‌دا خۆشییه‌كانی تیپی میوان درێژه بكێشێت كاتێك له خوله‌كی 88 گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی زیاد كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ داڵكورد مسۆگه‌ر كرد.
داڵكورد ئه‌م وه‌رزه له كۆی 26 یاری 13 بردنه‌وه، 3 به‌رامبه‌ربوون و 10 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 42 خاڵ له له پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی دێت و ته‌نیا 5 خاڵ له یانه‌ی سۆداری پێشه‌نگی خوله‌كه دووره.
داڵكورد ئه‌م وه‌رزه خاوه‌نی هێڵێكی به‌هێزی هێرشبه‌رانن كه 40 گۆڵیان تۆمار كردووه و له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه سێیه‌مین به‌هێزترین هێڵی پێشه‌وه‌یان هه‌یه.
داڵكورد یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 27ـه‌می خوله‌كه رووبه‌ڕووی یانه‌ی فڕای ده‌بێته‌وه كه تاڕاده‌یه‌ك یانه كوردییه‌كه له‌و یارییه ئه‌ركی ئاسانه.