"مێسی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌گه‌ڕێته‌وه
هانده‌رانی بارسێلۆنا پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی كه‌ته‌لۆنیا مێسی له‌ژێر چاودێری پزیشكه‌كان ده‌ستی به مه‌شقه‌كان كردۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان یاری بكات.
پێگه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی و ئالبا به‌یه‌كه‌وه له‌ژێر چاودێری ده‌سته‌ی پزیشكی بارسێلۆنا ئه‌مڕۆ راهێنانه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ئه‌گه‌ر بتوانن به‌یانی به‌شداریی له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان بكه‌ن ئه‌وا لیۆنێل مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئینته‌ر میلان ئاماده ده‌بێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوورخرانه‌وه‌ی عوسمان دیمبلی و ئانسو فاتی یه‌كلایی بۆته‌وه و كاتێكی زیاتریان بۆ چاكبوونه‌وه‌یان له پێكانه‌كانیان پێویسته، هه‌رچی مێسی و ئالبا له پێكانه‌كانیان چاك بوونه‌ته‌وه، به‌س هێشتا به‌فه‌رمی پزیشكه‌كان گڵۆپی سه‌وزیان بۆ یاریكردن بۆ هه‌ڵنه‌كردوون، به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی نزیكه كه مێسی به‌شداریی یاری داهاتووی بارسێلۆنا بكات.