كاسێمیرۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی كوردستان24 ده‌داته‌وه
كاسێمیرۆ: پێویست ناكات داوای لێبوردن بكه‌ین
.jpg)
دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی كله‌ب بروج کاسیمێرۆ لە کاتی قسه‌كردن بۆ میدیاکان وەڵامی پەیامنێری کوردستان24ـی دایه‌وه و رایگەیاند هازارد ئاستێکی بەرزی پێشکەش بەڵام خەڵک تەنیا بیر لە گۆڵکردن دەکاتەوە، دووپاتیشی کردەوە کۆرتوا بەهۆی پێکانەوە لە نیوەی دووەم یاریی نەکردووە.
له‌مباره‌یه‌وه كاسێمیرۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید گوتی: پێموانییه ئیمه به‌ختمان هه‌بووبێت، كاتێك توانیمان ئه‌نجامی یارییه‌كه یه‌كسان بكه‌ینه‌وه، به پیچه‌وانه، چه‌ندن هه‌لی گۆڵكردنامن له ده‌ستدا، له تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه ئاستمان خراپ بوو، به‌ڵام له تایمی دووه‌م زۆر باش ده‌ركه‌وتین، زۆر قورسه كاتێك تۆ به 2 گۆڵ له دواوه بیت، دواتر بتوانێت ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكه‌یته‌وه، بی گوومان ماندووبوونێكی زۆر ده‌وێت.
كاسێمیرۆ گوتیشی: پێویست ناكات به هانده‌ران بڵیین داوای لیبووردن ده‌كه‌ین، چونكه ئیمه هه‌میشه هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش له دۆڕانه‌وه بۆ بهرامبهروبون خراپ نییه، سه‌باره‌ت به هازارد، پێویسته ئێمه سه‌یری یاریی هازارد بكه‌ین، له نێو یارییه‌كه‌دا هازاراد ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ده‌زانم خه‌ڵك ته‌نیا گۆڵی ده‌وێت و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه، به‌ڵام سه‌یركه هازارد چۆن كۆترۆڵی تۆپ ده‌كات و ده‌جووڵێت و هه‌وڵده‌دات و ده‌رفه‌ت درووست ده‌كات، ئه‌مانه هه‌مووی له هازارد هه‌یه، هه‌روه‌ها تیبۆ كۆرتوا، به‌هۆپی پێكانه‌وه له تایمی دووه‌م گۆرانكاریی پێكرا، سه‌ره‌تا نه‌مزانی پێكانی هه‌یه و به‌ڵام دواتر پێیان گوتم به‌هۆی پیكانه‌وه گۆڕانكاری پێكراوه.