هه‌ولێر له پێناو یه‌كه‌مین بردنه‌وه رووبه‌ڕووی نه‌فتی به‌غدا ده‌بێته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر له باره‌ی دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌كره‌م سه‌لمان بۆ كوردستان24 ده‌دوێن
.jpg)
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراقی یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی پێنجشه‌ممه له له یاریگای یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی نه‌فت ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (6:00)ـی ئیواره ده‌كرێت، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێر تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، چونكه به‌دوای یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له وه‌رزی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت.
هه‌موو هه‌وڵی هه‌ولێرییه‌كان له‌م یارییه بۆ سێ خاڵه‌كه‌یه، چونكه ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ر نایه‌وێت بۆ سێیه‌م یاریی له‌سه‌ریه‌ك له خوله‌كه و دووه‌م یاریی له نێو هانده‌رانی هه‌ولێر تامی سه‌ركه‌وتن نه‌كات.
ئه‌كره‌م سه‌لمانی راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌فت توانایه‌كانی شوان مامۆی ناوه‌راستكار و دانا عوسمانی هێرشبه‌ری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌شداریی دوایین راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانیان بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی كردووه، به‌ڵام كامه‌ران محه‌مه‌دی به‌رگریكار هێشتا له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه ده‌بێت بۆ یارییه‌كه‌ی نه‌فت.
هه‌ولێر، له دوو یاریی رابردوو ته‌نها یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه، خاوه‌نی دوو خاڵه و له خانه‌ی چوارده‌یه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، له كاتێكدا نه‌فت خاوه‌نی شكستێك و بردنه‌وه‌یه‌كه، گۆڵێكی كردووه گۆڵێكیشی لێكراوه، خانه‌ی نۆیه‌م به‌شییه‌تی.
له باره‌ی ده‌نگۆی دوورخرانه‌وه‌ی ئه‌كره‌م سه‌لمان له ئه‌گه‌ری دۆڕاندنیان له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی، گۆڤه‌ند عه‌بدوالخالق سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌كره‌م سه‌لمان نییه و له‌گه‌ڵ یانه‌كه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆی 10 یاریی رابردووی نێوانیان، هه‌ولێر پێنچ یاریی بردۆته‌وه، یانه‌ی نه‌فتیش له 2 یاری براوه بووه،، 3 یارییش به یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه، پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد (15) گۆڵیان له‌و تیپه كردووه و نه‌فتیش (10) گۆڵی له هه‌ولێر كردووه.
دواین یاریی نێوانیان وه‌رزی رابردوو له یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری به‌سه‌ركه‌وتنی نه‌فت به ئه‌نجامی (2-0) كۆتایی هاتووه.