ئه‌و تیپه‌ی شكستی به بارسێلۆنا هێنا ریال مه‌درید گۆڵبارانی كرد
خامیس رۆدریگێز هاته نێو یاریگه و 3 خاڵی یارییه‌كه بۆ ریال مه‌درید مسۆگه‌ر كرد

له گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگا، ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له دژی گرنادای ركابه‌ری تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ برده‌وه و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی لالیگا پته‌وتر كرد.
ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی گرنادای كرد كه ئه‌و یانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له بارسێلۆنای برده‌وه.
له خوله‌كی 2 كه‌ریم بێنزێمای هێرشبه‌ری فره‌نسی شریتی گۆڵه‌كانی شایانه‌كانی بڕی، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ئیدین هازاردی یاریزانی به‌لجیكی ئه‌نجامه‌كه‌ی دوو هێنده لێ‌كرد و گۆڵی دووه‌می ریال كرد.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كانی یارییه‌كه گه‌رموگوڕ و پڕگۆڵ بوو، كاتێك له خوله‌كی 61 لوكا مۆدریچ به لێدانێكی مووشه‌كی گۆڵی سێیه‌می ریال مه‌دریدی زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 69 داروین ماتشیز به لێدانی پێناڵتی جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و یه‌كه‌مین گۆڵی یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
له خوله‌كی 77 دومینگۆس به تۆماركردنی گۆڵی دووه‌می گرانادا فشارێكی زۆری خسته‌سه‌ر تیپه‌كه‌ی زینه‌دین زێدان.
دواتر زێدان گۆڕانكارییه‌كی كرد و گاریس به‌یلی هێنایه ده‌ره‌وه و خامیس رۆدریگێزی خسته‌ژووره‌وه، ناوه‌راستكاره كۆلۆمبییه‌كه له خوله‌كی 92 گۆڵی چواره‌می ریال مه‌دریدی كرد و 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی بۆ كوڕانی زیزۆ مسۆگه‌ر كرد.
گرینگ‌ترین رووداو و ئاماره‌كانی یارییه‌كه:
ـ ریال مه‌درید به 18 خاڵ شوێنی خۆی له پێشه‌نگی لالیگا قایمتر كرد.
ـ كه‌ریم بێنزێما شه‌شه‌مین گۆڵی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی گۆڵكارانی گرت.
ـ كه‌ریم بێنزێما له دوای جێهێشتنی كریستیانۆ له كۆی 50 یاری 36 گۆڵی كردووه.
ـ ئیدین هازارد یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی ریال مه‌درید كرد.
ـ سێرخیۆ رامۆس كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خینتۆ یه‌كسان كرده‌وه و بووه خاوه‌نی 427 یاری له لالیگا.