ڤاڵڤێردی: دۆخی بارسێلۆنا زۆرباشه و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه
ڤاڵڤێردی له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی سبه‌ی یاریزانه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه
.jpg)
ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا یاریزانه‌كانی له مه‌ترسی ئه‌و یارییه ئاگادار كرده‌وه و گوتیشی: ئه‌نجامه‌كانی سێڤییا له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ترسناكه، ده‌شڵێت: دڵخۆشم كه مێسی و سوارێز بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كانیان نه‌كراون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤییا، ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئانسۆ مانی له پێكانه‌كه‌ی چاكبۆته‌وه، ده‌شڵێت: هێشتا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌م بۆ بانگهێشتگردنی ئانسۆ مانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نه‌داوه، چونكه نامه‌وێت سه‌ركێشی پێبكه‌م تا به ته‌واوه‌تی دڵنیا نه‌بم له ته‌ندروستی.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: مێسی و سوارێز ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه ئازارێكی زۆریان چه‌شت، به‌ڵام له یاری رابردوومان له چامپیۆنزلیگ ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هیوایه‌كی زۆرم به‌م دوو یاریزانه هه‌یه.
ڤاڵڤێردی دڵخۆشی خۆی پیشاندا به‌هۆی بانگهێشتنه‌كردنی مێسی و سوارێز بۆ هه‌ڵبژارده‌كانیان، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: مانه‌وه‌ی سوارێز و مێسی له‌گه‌ڵمان له به‌رژه‌وه‌ندی بارسێلۆنایه و بۆ یارییه‌كانی داهاتووی كاری گه‌وره‌یان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كرێت.
ڤاڵڤێردی له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا گوتی: به‌ڵێ ده‌مه‌وێت به نۆره یاری به ئانتوان گریزمان و عوسمان دێمبلی بكه‌م.
راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه دۆخی تیپه‌كه‌ی باشه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه، ده‌شڵێت: یارییه‌كه‌ی سبه‌ی بۆ ئێمه قورسه، چونكه سێڤییا له كۆی 4 یاری له‌م وه‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان 3 یارییان بردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش یارییه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن بۆیه ده‌بێت یاریزانه‌كان به وریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن.
یانه‌ی بارسێلۆنا سبه‌ی شه‌و له كاتژمێر 10:00 له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات، وه‌رزی رابردوو له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه‌یه بارسێلۆنا نیو ده‌رزن گۆڵ له سێڤییا كرد.