چێڵسی دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد
چێڵسی له گێمی یه‌كه‌م كۆتایی به ساوسامپتن هێنا

یانه‌ی چێڵسی دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی له پرێمه‌رلیگ به‌ده‌ستهێناوه و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به ئه‌نجامی 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به ساوسامتن هێنا، جگه له گۆڵه‌كه‌ی میچی باشتوای سه‌رجه‌م گۆڵه‌كانی دیكه له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گه‌ڕی هه‌شته‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ساوسامتن میوانداریی چێڵسی كرد، له خوله‌كی 17 تامی ئابراهام هێرشبه‌ری لاوی چێڵسی گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر له خوله‌كی 24 ماسون مۆنت گۆڵی دووه‌می بۆ چێڵسی زیاد كرد، پاشان له خوله‌كی 30 دانی ئێنگز جیاوازییه‌كه‌ی بۆ ساوسامتن كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام خۆشییه‌كانی ساوسامتن زۆری نه‌برد كاتێك نگۆڵۆ كانتی گۆڵی سێیه‌می بۆ سیتیزن زیاد كرد.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، میچی باتشوای هێرشبه‌ری به‌لجیكی گۆڵی چواره‌می چێڵسی تۆمار كرد.
به‌م ئه‌نجامه چێڵسی له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی پرێمه‌رلیگ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م هه‌ڵكشا و ساوسامتنیش له كۆی 8 یاری تووشی پێنجه‌مین شكست بوو له‌م وه‌رزه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ چێڵسی بووه سێیه‌مین یانه له پرێمه‌رلیگ له دوو یاری له‌سه‌ریه‌كی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له پرێمه‌رلیگ له گێمی یه‌كه‌م +3 گۆڵ ده‌كات، پێشتر مانچێسته‌ر یونایتد له وه‌رزی 1993 ـ 1994 و تۆتێنهام له وه‌رزی 2018 ـ 2019 ئه‌م كاره‌یان كردووه.
ـ تامی ئابراهام هێرشبه‌ری لاوی چێلسی به تۆماركردنی 8 گۆڵ هاوشانی ئه‌گوێرۆ پێشه‌نگی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگیان گرتووه.
ـ تامی ئابراهام ئه‌م وه‌رزه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 9 گۆڵی بۆ چێڵسی كردووه.
ـ نگۆڵۆ كانتی له كۆی 148 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ چێڵسی 10 گۆڵی كردووه.
ـ دانی ئینگز یاریزانی ساوسامپتن ئه‌م وه‌رزه 3 گۆڵی له پرێمه‌رلیگ كردووه، گۆڵه‌كانی له دژی (تۆتێنهام، لیڤه‌رپوول و چێڵسی) بووه.