ڤیدیۆ.. گرێ سپی له ژێر بۆردوماندایه
به چڕی بۆردومان و تۆپبارانی گرێ سپی ده‌كه‌ن

K24 – گرێ سپی:
په‌یامنێری كوردستان24 له گرێ سپی رایگه‌یاند، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا و تۆپخانه‌كانی سوپا و گرووپه میلیشیاكان به چڕی بۆردومان و تۆپبارانی گرێ سپی ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له سێ قۆڵه‌وه هێرشی گرووپه میلیشیاكان و سوپای توركیا بۆ سه‌ر گرێ سپی ده‌ستیپێكردووه و شه‌ڕڤان و هاووڵاتیانی خۆبه‌خشی شاره‌كه قایمكاریان كردووه و له ناو شاره‌كه ماونه‌ته‌وه و به‌رگری ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆدانی شاره‌كه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پێشڕه‌وییه‌كی گرووپه میلیشیاكان و سوپای توركیا به‌دی نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ رۆژی سێیه‌می ئه‌و هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌ی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانییه‌تی كه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستیپێكردووه.