له نزیك گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی حه‌سه‌كه ئۆتۆمبێلێك ته‌قییه‌وه
هه‌زاران داعش مه‌ترسیدار له‌و زیندانه‌دان

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/10/2019، مسته‌فا بالی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند: "ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك گرتووخانه‌ی ناوه‌ندیی گه‌ڕه‌كی گوێرانی شاری حه‌سه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئه‌ندامانی رێكخراوی داعشی تێدایه".
گوته‌بێژه‌كه‌ی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ته‌قه‌یه‌كی زۆر له ده‌وروبه‌ری زیندانه‌كه كراوه كه هه‌زاران ئه‌ندامی مه‌ترسیداری داعشی تێدایه".
ئه‌وه له كاتێكدایه رۆژی هه‌ینی له شه‌قامی مونیر حه‌بیبی شاری قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌و هۆیه‌وه 6 هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ستدا. دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ته‌قینه‌وه‌كان هاوكاتی هێرشی سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریا‌ن بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكووری سووریا كه له رۆژی 9/10/2019 وه ده‌ستیپێكردووه و ده‌یان هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و ده‌یان هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیاوه ئاواره‌بوون.