ئه‌رسه‌لان جه‌لال دوای ته‌نیا 37 رۆژ وازهێنانی له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند
سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی ده‌ربه‌ندیخان هۆكاره‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات

ئه‌رسه‌لان جه‌لال ته‌نیا دوای 37 رۆژ له وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان راگه‌یاند، سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كوردستان24 ئاشكرا ده‌كات و ده‌شڵێت: به رۆیشتنی ئه‌و راهێنه‌ره نیگه‌ران نین.
ئه‌رسه‌لان جه‌لال سه‌ره‌تای مانگی رابردوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به راهێنه‌ری یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ناسێندرا، له به‌رده‌م میدیاكانیش به‌ڵێنی دا هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و یانه‌یه بخاته گه‌ڕ، به‌ڵام دوای 37 رۆژ به‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 14 ئۆكتۆبه‌ری 2019 له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه، عادل محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه‌ی به كارێكی ئاسایی لێكدایه‌وه گوتیشی: سووپاسی ئه‌و ماوه‌یه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵمان بوو، هه‌ڵبه‌ت به رۆیشتنیشی نیگه‌ران نابین.
له باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی، عادل محه‌مه‌د به كوردستان24 گوت كه 3 یاریزانی یانه‌كه‌یان ده‌وامێكی تایبه‌تیان له ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه هه‌بوو، ئه‌رسه‌لان جه‌لالیش ئه‌و بابه‌ته‌ی پێ هه‌زم نه‌كرا و ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
كوردستان24 په‌یوه‌ندی به ئه‌رسه‌لان جه‌لالیش كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ئه‌و راهێنه‌ره‌ش وه‌ربگرێت، به‌ڵام نێوبراو وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
ئه‌رسه‌لان جه‌لال پێشتر له خولی نایابی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رز راهێنه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز بووه و باشترین ده‌ستكه‌وتی وه‌ك راهێنه‌ر پله‌ی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان بووه له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز، له كۆتاییه‌كانی وه‌رزی رابردووش ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هه‌ڵگرت و شوێنه‌كه‌ی بۆ یاسین مه‌ناف چۆل كرد.
