لە باشماخ 23 تۆن ھێلكە لەناوبرا

بۆ خواردن نەشیاو بوو

K24 - ھەڵەبجە

لە دەەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەست بەسەر 23 تۆن ھێلكەدا گیرا كە نەشیاو بوو بۆ خواردن، دواتر سەرجەم ھێلكەكان لەناو بران.

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "شەوی رابردوو لەلایەن لیژنەی تایبەت بە لەناوبردنی باری نەشیاو کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ، پۆلیسی گومرگی باشماخ، یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ، 950 کارتۆن هێلکەی تورکی کە بڕەکەی 23 تۆن بوو لەناوبرا، ئەمەش دوای ئەوەی دەستی بەسەر داگیرا و رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا گیرایە بەر".

لە باشماخ 23 تۆن ھێلكە لەناوبرا
لە باشماخ 23 تۆن ھێلكە لەناوبرا
لە باشماخ 23 تۆن ھێلكە لەناوبرا
لە باشماخ 23 تۆن ھێلكە لەناوبرا
لە باشماخ 23 تۆن ھێلكە لەناوبرا