وەزیری دەرەوەی سوید سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا دەکات
"پێشنیارمان كردووە گەمارۆی سەربازی بخرێتەسەر توركیا"
K24 - ستۆكھۆڵم
ئان لیندی، وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 سەرکۆنەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات.
وەزیری کاروباری دەرەوەی سوید رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی ماوەی چەند ساڵێکە فرۆشتنی چەکی بە تورکیا راگرتووە و ئاشکراشی کرد کە زۆرینەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا پشتگیری لە پێشنیازێکی سوید بۆ قەدەخەی فرۆشتنی چەک بە تورکیا دەکەن.
كوردستان24، دانانی گه‌مارۆی نه‌فرۆشتنی چه‌ك چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت له داهاتوودا؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: "له كاتێكدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بووین، من وه‌ك حكوومه‌تی سوید، مه‌رج و پێشنیارمان كرد كه ده‌بێت گه‌مارۆی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی و ته‌قه‌مه‌نی بخرێته سه‌ر توركیا له لایه‌ن هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هه‌موو رێگاكه‌مان به ته‌واوی نه‌بڕیوه، واته به ئه‌نجامی ته‌واو نه‌گه‌یشتووین، به‌ڵام زۆرێك له وڵاته‌كان پشتگیریی له بۆچوونه‌كه‌ی ئێمه ده‌كه‌ن و زۆرێك له وڵاتانیش خۆیان گه‌مارۆی پێنه‌دانی چه‌كیان خستۆته سه‌ر توركیا، ئێمه وه‌ك سوید ئه‌وه چه‌ند ساڵه هیچ فرۆشتنێكی چه‌كی شه‌ڕكه‌رمان به توركیا نه‌داوه، به‌ڵام دوێنێ به‌شی به‌رهه‌مه‌كانی سوید هه‌موو جۆره ره‌زامه‌ندییه‌ك بۆ فرۆشتن به توركیای راگرت".
كوردستان24، بۆچی یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و گه‌مارۆی چه‌ك و چۆڵ ده‌خاته سه‌ری بۆچی له بواره‌كانی دیكه‌ش دا گه‌مارۆ دانانێت؟
ئان لیندی: "هیچ شتێك نییه كه له داهاتوودا رێگا له‌وه بگرێت كه گه‌مارۆكان زیاتر بكرێن بۆ سه‌ر توركیا، ئێستا سه‌رجه‌م وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ته‌نها باسمان ، هێرشه‌كه‌ی توركیایه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و سووریا و مه‌حكوومی ده‌كه‌ین و زیاتر و زیاتر هه‌وڵه‌كانمان و پێداگریمان له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی مرۆییه بۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه بریندارن یاخود ئاواره بوون له‌به‌ر هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا.
كوردستان24، ئەردۆغان دوێنێ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه ئه‌م شه‌ره راناگرێت، بۆچوونی ئێوه له سه‌ر قسه‌كانی چییه؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: "من پێم وایه كه ئەردۆغان ده‌بێ گوێ بگرێت بۆ بڕیاره‌كانی هه‌موو جیهان سه‌باره‌ت به هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی، ده‌بێت ده‌ست به‌جێ ئه‌و هێرشه رابگرێت".
كوردستان24، په‌یوه‌ندیتان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، واته باشوری كوردستان چۆنه؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید: "ئێمه تاوه‌كوو ئێستا زۆر په‌یوه‌ندیمان هه‌بووه و هه‌رئێستاش كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ھاوسەرۆكی ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتیك هه‌بوو، كه زۆر به‌وردی گوێمان بۆ قسه‌كانی گرت و منیش له لایه‌ن خه‌ڵكی سوید و حكوومه‌تی سویده‌وه زۆرسوپاسی كورده‌كانم كرد، كه هه‌وڵیان بۆ له ناوبردنی داعشدا. ئێمه سوپاسگوزاری ئەوانین".
ھ.م