پۆچیتینیۆ: باشترین پێكهاتهم هه‌یه و هیچ یاریزانێكیش ناگوازینه‌وه
پۆچیتینیۆ: پێویستیم به هیچ گۆڕانكارییه‌ك نییه و له ئاستی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم رازیم

سه‌ره‌ڕای دۆخی خراپی یانه‌ی تۆتێنهام، به‌ڵام راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له گواستنه‌وه‌ی زستانه هیچ یاریزانێك ناگوازنه‌وه، ده‌شڵێت: باشترین پێكهاته‌مان هه‌یه و متمانه‌م به سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان هه‌یه و پێویستیمان به گۆڕانكاری نییه.
ماوریسیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری تۆتێنهام پێش یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌یان له دژی واتفۆرد ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ یاریزانێكیش ناگوازنه‌وه، ده‌شڵێت: زۆر ئاسووده‌م له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان و ئه‌وانه‌ی پێیانوایه گۆرانكاریمان پێویسته پێیان ده‌ڵێم دڵنیابن هیچ یاریزانێك ناگوازینه‌وه.
پۆچیتینیۆ ده‌شڵێت: 200% بڕوام به یاریزانه‌كانم هه‌یه و پاڵپشتیان ده‌كه‌م ئه‌وانیش هه‌روه‌ها به‌و شێوه‌یه له من ده‌ڕوانن دڵنیاشم به‌هێزتر ده‌بین، له پێنج ساڵ و نیوی رابردوو ئێوه ته‌نیا ستایشی تۆتێنهامتان كردووه و هه‌میشه له لوتكه‌دا بووین هه‌میشه ئه‌و ئاسته‌مان پێشكه‌ش كردووه كه چاوه‌ڕێتان نه‌ده‌كرد كۆمه‌ڵێك یاریزانی به ئه‌زموون و باشمان هه‌یه هه‌میشه‌ش واده‌بێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین تۆتێنهام به راسترین رێگادا ببه‌ین.
پۆچیتینیۆ گوتیشی: من رێزی هه‌موو یاریزانه‌كان ده‌گرم ئه‌وه‌شی هاری كه‌ین دووشه‌مه‌ی رابردوو كردی زۆر نموونه‌یی بوو ئه‌و كاپتنی ئێمه و هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌تی به‌راستی زۆر به‌باشی سه‌ركردایه‌تی تیمه‌كه‌ی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌گه‌زپه‌رستییه‌ی به‌رامبه‌ریان كرا، ئه‌وه‌ی هاری كه‌ین كردی زۆر ژیرانه بوو یاریزانه‌كانی ئارام كرده‌وه و خۆشی بووه سه‌ركرده‌ی هه‌موویان به‌راستی من پاڵپشتی لێ ده‌كه‌م.
یانه‌ی تۆتێنهام ئه‌م وه‌رزه له پرێمه‌رلیگ له كۆی 8 یاری 3 بردنه‌وه و 3 شكست و 2 به‌رامبه‌ربوونی هه‌یه و 13 گۆڵی هه‌یه و 13 گۆڵیشی لێكراوه و به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی دێت.