دیموكراته‌كانی كۆنگرێس: ئه‌ردۆغان سازشی نه‌كردووه و رێككه‌وتنه‌كه فریوده‌رانه‌یه
تره‌مپ هه‌موو شتێكی راده‌ست كردووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلووسی و سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیران، چاك شومر، رایانگه‌یاند، له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستدا، ئه‌ردۆغان هیچ سازشێكی نه‌كردووه و ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو شتێكی راده‌ست كردووه.
پیلووسی و شومر به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دژی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ده‌ركردووه و راشیانگه‌یاندووه، ئه‌و رێككه‌وتنه فریوده‌رانه‌یه.
روونیشیان كردووه‌ته‌وه، ئیداره‌ی تره‌مپ متمانه‌ی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌هێشتووه و په‌یامێكی داوه‌ته دۆست و نه‌یار، كه ناكرێت متمانه به گوتار و په‌یامه‌كانمان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌ردۆغان هیچ سازشێكی نه‌كردووه، كه‌چی ئیداره‌ی تره‌مپ هه‌موو شتێكی راده‌ست كردووه.
دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر سزادانی توركیا ده‌دات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز