یه‌كێتی ئه‌وروپا: ده‌بێت سوپای توركیا پاشه‌كشێ بكات
رێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركرده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كات. ئه‌و هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داواشی له توركیا كرد، هێرشه سه‌ربازییه‌كانی رابگرێت و هێزه‌كانی پاشه‌كشێ پێ بكات و چیدیكه یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری مرۆیی پێشێل نه‌كات.