گواردیۆلا به‌م لێدوانه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه‌ی بێهیوا و دڵته‌نگ كرد
گواردیۆلا: چاوه‌ڕێی هیچ له ئێمه مه‌كه‌ن

پێپ گواردیۆلا به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی به‌ر له یارییه‌كه‌یان سبه‌یان ده‌ڵێت ناتوانن نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بن، دووپاتیشیده‌كاته‌وه یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئاتاڵانتا ئاسان نابێت.
پێپ گواردیۆلا له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ئاتڵانتا ده‌ڵێت: وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ریش هه‌رگیز نه‌چوومه‌ته یارییه‌ك كه پێموابووبێت ده‌دۆڕێنین، هه‌موو یارییه‌كه‌یش وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌م ،هه‌رگیز پێشبینییه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر رووداوه‌كانی یاریه‌كان ناكه‌م، باشتره كه بڵێم ئێمه ده‌به‌ینه‌وه، هه‌وڵ بۆ سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ین.
گواردیۆلا گوتیشی: له یاریی رابردوو ده‌رفه‌تی زۆرمان له‌ده‌ستدا، پێویسته زیاتر یه‌كلاكه‌ره‌وه بین، كاتێك خه‌ڵكانێك باس له هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن، راستییه‌كه‌ی ئێمه ئاماده‌نین بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، هێشتا پێویستمان به گه‌شه‌كردن هه‌یه و ناتوانین به‌م شێوازه ئه‌م نازناوه ببه‌ینه‌وه.
گواردیۆلا ده‌شڵێت: چاودێری یارییه‌كانی وه‌رزی رابردوو و یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئاتاڵانتام كردووه، ده‌توانم بڵێم تیپێكی به‌هێزن، تیپێكی جه‌نگاوه‌ریان هه‌یه، به رێگه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش یاریی ده‌كه‌ن.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، سبه‌ی سێشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و له یاریگه‌ی ئیتیحاد مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی ئاتڵانتای ئیتاڵیا ده‌كات.