یارییه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو به بردنه‌وه ده‌ستی به‌خوله‌كه كرد

خولی نایابی كوردستان هه‌فته‌ی یه‌كه‌می به قه‌یرانی كه‌م گۆڵی تێپه‌ڕ كرد و 3 یاری به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، سیروانی نوێ كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خوله‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه یه‌كه‌مین یاری له‌م وه‌رزه به سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێكرد، یانه‌ی سۆرانیش له یه‌كه‌مین یاری له مێژووی خۆی له خوله‌كه كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو به بردنه‌وه ده‌ستی به‌خوله‌كه كرد
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له پیرمام له یه‌كه‌م یاریی میوانداریی شێروانه‌ی نوێنه‌ری كه‌لارییه‌كانی كرد، تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ی گۆڵێك برده‌وه، پێشمه‌رگه له گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش له رێگه‌ی عه‌بدولڵا سه‌ربه‌ست به لێدانی پێناڵتی تۆمار كرا، له گێمی دووه‌م هه‌مان یاریزان ئه‌مجاره‌یان به لێدانی راسته‌وخۆ دووه‌مین گۆڵی خۆی و یانه‌كه‌ی له یارییه‌كه كرد.
دواتر عه‌لی كاكه‌مینه كه به قه‌ناسه‌كه‌ی شێروانه ناسراوه به لێدانی پێناڵتی گۆڵێكی تۆمار كرد و جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه، به‌ڵام دواجار یانه‌كه له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه رزگاری نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی خاڵێكی له نێوجه‌رگه‌ی پایته‌خت به‌ده‌ستهێنا
یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كرد، ئه‌م یارییه له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رێكان رزگار گۆڵی یه‌كه‌می پێشمه‌رگه‌ی له دژی یانه‌ی هه‌ولێر كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی پێشمه‌رگه زۆری نه‌برد كاتێك كاردۆ كه‌مال ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێرییه‌كان یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
سیروانی نوێ به سه‌ركه‌وتن ده‌ستیپێكرد
سیروانی نوێ له سلێمانی له یاریگای خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی نوێنه‌ری دهۆكییه‌كان كرد، سیروانی نوێ دوای دابڕانیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خولی نایاب، به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستیان پێكرد و یارییه‌كه‌یان به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له زێره‌ڤانی برده‌وه كه هه‌ڵگری 4 نازناوی خوله‌كه‌یه.
هه‌ندرێن و برایه‌تی له دێربی هه‌ولێر به‌یه‌ك گه‌یشتن
هه‌ندرێن له یاریگای خۆی به رابه‌رایه‌تی دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ر ڕووبه‌رووی سه‌وزپۆشه‌كانی هه‌ولێر بووه‌وه، یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامێكی سپی و به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
ده‌ربه‌ندیخان له‌نێو ئاپۆڕی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه
له گه‌ڕی یه‌كه‌می خوله‌كه، شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند باوه‌شیان بۆ یانه‌ی دهۆك كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای كێشه كارگێرییه‌كانی یانه‌ی ده‌ربه‌ند، به‌ڵام هانده‌ران به گه‌رموگوڕی بۆ پاڵشتیكردنی یانه‌كه‌یان له یاریگه ئاماده بوون.
دهۆك سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كی باشی بۆ خوله‌كه كرد بوو، به‌ڵام له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه نه‌یتوانی له نێو یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان به 3 خاڵه‌وه بۆ بادینان بگه‌ڕێته‌وه و به ناچاری به خاڵێك رازیبوو.
سۆران یه‌كه‌مین یاری خۆی له مێژووی خولی نایاب ئه‌نجام دا
سۆران یه‌كه‌مین یاری خۆی له مێژووی خولی نایابی كوردستان ئه‌نجام دا، له یه‌كه‌مین یاریدا به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یاریگاكه‌ی به ناچاری له یاریگای ره‌واندز میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆزیان كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
