لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: توركیا به زۆر په‌نابه‌ران ده‌گوازێته‌وه بۆ "ناوچه‌ی ئارام"
ده‌ستیكردووه به ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی سووریا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، توركیا ده‌ستیكردووه به ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی سووریا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و به زۆره‌ملێ راپێچی ناوچه‌كانی باكووری سووریایان ده‌كات.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ناچاركردنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆنه ناوچه‌ی ململانێ و شه‌ڕه‌وه بابه‌تێكی مه‌ترسیدار و نادادپه‌روه‌رانه‌یه. راپرسییه‌كانیش ده‌ریان خستووه، ئه‌و خه‌ڵكه فێڵیان لێكراوه یان ناچار كراوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، كه په‌نابه‌ران به رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، پۆلیسی توركیا په‌لاماری داوون و ئه‌شكه‌نجه‌ی كردوون و به ناچاری واژووی پێكردوون گوایه خۆیان داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، له ده‌ستپێكی هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجیانه به درێژایی 444 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر، نزیكه‌ی 2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا، كه ئێستا له توركیان له‌و ناوچه‌یه نیشته‌جێ بكات.
سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ نیشته‌جێكردنی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری عه‌ره‌ب، له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به گه‌وره‌ترین پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه كوردستانییه‌كانی باكووری سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له دوای دابه‌شكردنی كوردستانه‌وه، رۆژئاوای كوردستان به‌و جۆره رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی ته‌عریب نه‌بووه‌ته‌وه.