رووسیا دووەم گەڕی پۆلیسی سەربازیی لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا

خەڵكی داوا دەكەن سەر و ماڵیان بپارێزن

K24 - قامیشلو

دووەم گەڕی پۆلیسی سەربازیی رووسیا لە شارەکانی قامشلۆ و عاموودا بەڕێوەچوو، بەڵام هێزەکەی رووسیا نەچووە ناوچەی ئارام.

خەڵکی شاری دربێسیش لە رۆژئاوای کوردستان بە گرنگیەوە لە گەڕەی پۆلیسی سەربازیی رووسیا دەڕوانن و دەڵێن، گرنگترین شت بەلایانەوە راگرتنی شەڕە.

گەڕی دووەمی پۆلیسی سەربازیی رووسیا، لە فڕۆكەخانەی قامیشلۆ دەستیپێكرد، بەرەو عاموودا و دربێسی-یەوە چوو، دواتر ھێزەكانی رووسیا روویان كردە سەرێكانی.

بەشێك لە دانیشتووانی دربێسی كە بۆ كوردستان24 دوا، داوا دەكەن لەلایەن رووسیاوە گەرەنتی ھەبێت بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاووڵاتیان.

ھاووڵاتییەكی دانیشتووی دربێسی دەڵێ: "ئێمە نازانین گەڕەكانی رووسیاش وەك ئەمەریكا دەبن یان جیاوازیان دەبێت، چونكە پێشتر ئەمەریكاش لێرە ھەمان گەڕەی كردووە و دواتر جێیھێشت، بۆیە ئێمە خوازیارین شەڕ بوەستێ و بمان پارێزن".

ھ.م

Fly Erbil Advertisment