وەزارەتی كشتوكاڵ رێوشوێن بەرامبەر ھاوردەكراوەكان توندتر دەكات
جووتیاران داوای پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی دەكەن
K24 - ھەولێر
وه‌زارتی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، باس له‌وه ده‌كات وه‌ك پێویست پلانه‌كانی وه‌زارت له ده‌روازه سنوورییه‌كان جێبه‌جێ ناكرێت، به‌وه‌ی له‌كاتی پێگه‌شیتنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان ئەوان قه‌ده‌غه‌ی چه‌ند به‌هه‌مێكی ده‌رەكی ده‌كه‌ن وه‌ك پاڵپشتیه‌ك بۆبه‌رهه‌می ناوخۆ جووتیاران، داوا له‌هه‌ریه‌كه له وه‌زه‌راتی ناوخۆ كشتوكاڵیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكار بن له داڕشتنی پلانه‌كانماندا. یه‌كێتی جووتیارانی كوردستانیش باس لهوهدهكهن پێویسته حكوومه‌ت ئه‌و كێشه‌یه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر بكات.
ساڵانه له‌كاتی پێگه‌یشتنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان، گرفتی بۆ جووتیارنی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت به‌وه‌ی ناتوانن هه‌قی ماندووبنهكانیان ده‌ست بكه‌وێته‌وه، هاورده‌كردنی به‌رهه‌می هاورده گرفتی بۆ جووتیاران دروست كردوه، ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان به ته‌واوی ساغ بكه‌نه‌وه ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌شێكی زۆر لهوبهرههمه ناوخۆیانه به ئاسانی پێداویتی ناوخۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه.
خاك و ئاوهه‌وای هه‌رێمی كوردستان له‌باره، بۆ كشتوكاڵ كردن به‌جۆرێك كه‌م به‌هه‌می كشتوكاڵی هه‌یه له‌گه‌ڵ خاكه‌كه‌ی نه‌گونجێت، به‌ڵام جووتیاران وه‌ك هه‌میشه داوای پاڵپشتی و رێگری به‌رهه‌می هاورده له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره‌ی زیاتر به كه‌رتی كشتوكاڵ بده‌ن، پشت به به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌سترێت تا ژماره‌ی جووتیارن له‌هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات له‌لایان حكوومه‌ته‌وه پشتی پێ ببه‌سترێت.
ھ.م