یوڤێنتۆس به‌بێ كریستیانۆ نه‌یتوانی له‌ یه‌كێك له‌ لاوازترین یانه‌كان بباته‌وه‌

دۆخی یانه‌ی یوڤێنتۆس له‌ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی كه‌وته‌ مه‌ترسی

یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌بێ كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی نه‌یتوانی له‌ یانه‌ی لیچی بباته‌وه‌ كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بۆ سێریا ئه‌ی سه‌ركه‌وتووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ لاوازترین یانه‌كانی خوله‌كه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 26 ئۆكتۆبه‌ری 2019، له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی لیچی له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی یوڤێنتۆسی پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی كرد و یارییه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات و هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له‌ گێمی دووه‌م به‌ لێدانی پێناڵتی تۆمار كران.

گۆڵه‌كی یوڤێنتۆس له‌ خوله‌كی 50 له‌ لایه‌ن پاوڵۆ دیبالا تۆمار كرا، گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی لیچی له‌ خوله‌كی 56 له‌ لایه‌ن ماركۆ مانكوسۆی ناوه‌راستكار تۆمار كرا.

پاوڵۆ دیبالا له‌ دوایین 6 یاری له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس 4 گۆڵ و 2 ئاسیستی كردووه‌.

یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ 23 خاڵ له‌ پێشه‌نگی سێریا ئه‌ی مایه‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مشه‌و ئینته‌ر میلان یارییه‌كه‌ی خۆی بباته‌وه‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌ به‌ یوڤی چۆل ده‌كات.

Fly Erbil Advertisment