ئاواره‌كانی سه‌ری كانیێ له ته‌ل ته‌مریش ئاواره بوونه‌وه
لە سەری کانیێ ئاوارە ببوون
K24 – ته‌ل ته‌مر:
بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوه دەیان خێزان، کە لە سەری کانیێ ئاوارە ببوون و لە تل تەمر نیشتەجێ کرابوون، جارێکی دیکە ئاوارە بوونەوە و ئێستا لە بارودۆخێکی زۆر خراپ دان.
ئاوارەکانی سەری کانیێ و تل تەمر لە شاری حەسەکە دەڵێن: شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ده‌كه‌ن هاوکاریان بکەن.
به هۆی هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا، زیاتر له 180 هه‌زار هاووڵاتی گوندنشین و ناوچه جیاجیاكانی هاوسنووری توركیا، ئاواره بوون.
ئه‌و هاووڵاتییانه به نیگه‌رانییه‌وه له ره‌وشی داهاتووی خۆیان ده‌ڕوانن، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه، نزیكه‌ی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری عه‌ره‌ب، كه له ناوچه‌كانی سووریاوه روویان كردووه‌ته توركیا، له‌و ناوچه سنوورییه نیشته‌جێیان ده‌كات.