ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو له یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان روویدا
یانه‌ی سۆران یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له مێژووی خولی نایاب به‌ده‌ستهێنا
.jpg)
ئه‌مڕۆ گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی كوردستان به‌رێوه‌چوو، له دێربی پایته‌خت برایه‌تی شكستی به هه‌ولێر هێنا، له بادینانیش یانه‌ی دهۆك له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی به یانه‌ی سۆران دۆڕا، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریشی له به‌رامبه‌ر زاخۆ تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی چه‌شت.
له یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی سیروانی نوێ دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له خوله‌كه تۆمار كرد، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی گێرا، یارییه‌كه‌ی گه‌رمیانیش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
دهۆك ـ سۆران
یانه‌ی سۆران دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌م ئه‌مجاره‌یان له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان بوونه میوانی دهۆك، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م، سیاكۆ محه‌مه‌د به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی دهۆك كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه كۆتایی خات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵ و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی سۆران بوو له مێژووی خولی نایابی كوردستان.
برایه‌تی ـ هه‌ولێر
له دێربی پایته‌خت، یانه‌ی برایه‌تی میوانداریی هه‌ولێر هاوشاری كرد، له خوله‌كی 41ـی گێمی یه‌كه‌م شێرزاد حوسێن گۆڵی یه‌كه‌می برایه‌تی له دژی هه‌ولێر كرد.
دواتر له خوله‌كی 75ـی گێمی دووه‌م سه‌فین عه‌بدولخالق له خوله‌كی 75 گۆڵی دووه‌می بۆ برایه‌تی تۆمار كرد.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه و گۆڵێكی له دژی برایه‌تی كرد، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه نه‌یتوانی یانه‌كه‌ی پایته‌خت له یه‌كه‌مین شكستی ئه‌م وه‌رزه رزگار بكات.
برایه‌تی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد و یانه‌ی هه‌ولێر تاڵاوی یه‌كه‌مین شكستی له‌م وه‌رزه چه‌شت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ ده‌ربه‌ندیخان
ده‌ربه‌ندیخان دوای یه‌كسانبوونه‌كه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م ئه‌مجاره‌یان له پایته‌ختی رۆشنبیری بووه میوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له خوله‌كی 71ـی گێمی دووه‌م هێمن رزگار كه ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به ده‌ربه‌ندیخان كردووه یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی كرده شیرینی بۆ هانده‌رانی شینپۆشه‌كان، ده‌ربه‌ند به‌م تاكه گۆڵه یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد.
زاخۆ ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
زاخۆ دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو چاوه‌ڕوان بوو، ئه‌مجاره‌یان له یارییه‌كی قورس‌دا میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌ی كرد، فه‌رهه‌نگ وریا هێرشبه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و تۆڕی زاخۆی هه‌ژاند، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات یاریزانانی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌یان له دژی پێشمه‌رگه یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر زاخۆ گۆڵی دووه‌می تۆمار كرد و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی تووشی یه‌كه‌مین شكست كرد.
شێروانه ـ هه‌ندرێن
یانه‌ی شێروانه له كه‌لار میوانداریی هه‌ندرێنی كرد، حسێن ئیبراهیم یاریزانی هه‌ندرێن هه‌ر زوو یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، دواتر هه‌ڵۆ فایه‌ق ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ شێروانه یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، به‌مه‌ش دووه‌مین وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك ئه‌م دوویانه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه به یه‌كسانبوون له یاریگه دێنه ده‌ره‌وه.
نه‌ورۆز ـ سیروانی نوێ
یانه‌ی سیروانی نوێ دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی له دژی زێره‌ڤانی تۆمار كرد، ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش شكستی به نه‌ورۆزی هاوشاری هێنا و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی سیروانی نوێ له لایه‌ن به‌هائه‌دین به‌كر تۆمار كرا.
