داعش دان به كوژرانی خه‌لیفه داده‌نێت
داعش به‌یعه‌ت به خه‌لیفه‌ی نوێ ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، دانی به كوژرانی ئیبراهیم عه‌واد به‌دری سامه‌رائی، ناسراو به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی رێكخراوه‌كه و ئه‌بو حه‌سه‌ن موهاجیر، گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه دانا.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، رێكخراوه‌كه جێگره‌وه‌ی به‌غدادی دیاریكردووه و وه‌كو خه‌لیفه به‌یعه‌تیان به "ئه‌بو ئیبراهیم هاشمی قوڕه‌یشی" داوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته "خه‌لیفه‌ی داعش".
رۆژی 27ی ئۆكتۆبه‌ر، هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ولێره‌وه به 8 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری چینۆك، ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی به‌غدادی ئه‌نجامدا و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا "خه‌لیفه‌ی داعش" كوژرا.
ئ. م