ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گرێسپی روویدا
كوژراو و بریندار هه‌ن
K24 - گرێسپی:
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی گرێسپی رۆژئاوای كوردستان روویدا و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش، نزیكه‌ی 10 كه‌س كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو بووه، جیا له زیانی گیانی، زیانێكی زۆری ماددی به دوكان و شوێنه بازرگانییه‌كانی ناو بازاڕه‌كه گه‌یاندووه، پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییان به‌رزتر بێته‌وه.
گرێسپی، ده‌كه‌وێته سه‌رسنووری نێوان توركیا و سووریا (باكوور و رۆژئاوای كوردستان) و له ژێر كۆنتڕۆڵی میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به توركیایه.
تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه رانه‌گه‌یاندووه.
ئ. م