یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی كوردستان كۆتایی هات
یانه‌ی سۆران سه‌لماندی ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانه

ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی كوردستان 6 یاری به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی سۆران خۆی وه‌ك ئه‌سپه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه سه‌لماند و به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی هێنا، یانه‌ی سیروانی نوێش دوای دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك كه‌وته داوای یه‌كسانبوون، یانه‌ی هه‌ولێریش یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆمار كرد.
سۆران 3 ـ 0 پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی
یانه‌ی سۆران له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌م گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد و تۆڕی پێشمه‌رگه‌ی میوانی هه‌ژاند، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی سۆران كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م سۆرانی نوێ تیپی به‌رامبه‌ری شۆك كرد كاتێك دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆمار كرد و به 3 گۆڵی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه و گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، گۆڵه‌كانی سۆران له لایه‌ن (هاوكار سه‌عدی، سیاكۆ و ڕه‌نجاو) تۆمار كران.
یانه‌ی سۆران بووه خاوه‌نی 7 خاڵ و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڵێكی لێ بكرێت پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرت و به جیاوازی گۆڵ پێش سیروانی نوێ كه‌وته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی به ته‌نیا یه‌ك خاڵ له خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندی مایه‌وه.
سیروانی نوێ 2 ـ 2 دهۆك
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی فیكه‌ی یارییه‌كه، میلاد نه‌جمی یانه‌ی سیروانی نوێی به گۆڵێك پێشخست، دواتر ناوبژیوانی فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك لێ دا، به‌ڵام گۆڵپارێزی یانه‌ی سیروانی نوێ به‌رپرچی لێدانه پێناڵتییه‌كه‌ی دایه‌وه.
دواتر له خوله‌كی 31 یانه‌ی دهۆك له رێگه‌ی مسته‌فا حه‌نۆن ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، سیروانی نوێ جارێكی دیكه له یارییه‌كه پێش كه‌وته‌وه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات دهۆك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌مه‌ش سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ و به جیاوازی گۆڵ پێشه‌نگی بۆ یانه‌ی سۆران له‌ده‌ستدا، دهۆكیش دووه‌مین خاڵی له 3 یاری به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ولێر 2 ـ 1 شێروانه
یانه‌ی هه‌ولێر له‌سه‌ر یاریگه‌ی دووه‌می فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی شێروانه‌ی كرد، له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م هۆگر حوسێن یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی پێناڵتی گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی یانه‌ی شێروانه كرد.
دواتر یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه كه هۆگر حوسێن سه‌ركردایه‌تی كرد گۆڵی دووه‌میشی له دژی شێروانه كرد، گۆڵه‌كه‌ش به هه‌ڵه له لایه‌ن محه‌مه‌د سابر تۆمار كرا.
له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، یانه كه‌لارییه‌كه جیاوازییه‌كه‌ی كه‌م كرده‌وه كاتێك له رێگه‌ی محه‌مه‌د جه‌لالی به‌رگریكار شێروانه تاكه گۆڵی خۆی له یارییه‌كه كرد.
زێره‌ڤانی 0 ـ 0 نه‌ورۆز
له شاری دهۆك، زێره‌ڤانی میوانداریی نه‌ورۆزی نوێنه‌ری سلێمانی كرد و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئه‌م دوو یانه‌یه هێشتا له‌م وه‌رزه تامی سه‌ركه‌وتنیان نه‌كردووه.
هه‌ندرێن 0 ـ 0 زاخۆ
له هه‌ولێری پایته‌خت یانه‌ی هه‌ندرێن میوانداریی زاخۆی كرد یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، هه‌ندرێن دوای 3 یاری هێشتا تامی بردنه‌وه‌ی نه‌كردووه، له به‌رامبه‌ردا زاخۆ له 2 یاریدا 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه.
ده‌ربه‌ندیخان 0 ـ 0 برایه‌تی
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له نێو ئاپۆڕای هانده‌رانی میوانداریی برایه‌تی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
هه‌ژار ئه‌حمه‌دی گۆڵپارێزی ده‌ربه‌ندیخان بۆ سێیه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی به خاوێنی هێشته‌وه.
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و برایه‌تی ئه‌م وه‌رزه هه‌ریه‌كه‌یان 5 خاڵیان كۆكردۆته‌وه.
