زێدان له باره‌ی مباپێ په‌یامێك بۆ پاریس سانجێرمان ده‌نێرێت
زێدان: پێویست ناكات پاریس خۆی نیگه‌ران بكات مباپێ خه‌ون به ریال مه‌درید ده‌بینێت

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئیبار وه‌ڵامی لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمانی دایه‌وه و گوتی: پێویست ناكات ئه‌و یانه‌یه خۆیان نیگه‌ران بكه‌ن، كلیان مباپێ خۆی حه‌ز ده‌كات درێسی ریال مه‌درید بپۆشێت.
دوای ئه‌وه‌ی لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان ڕه‌تی كرده‌وه كه كلیان مباپێ خه‌ون به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ببینێت و حه‌ز بكات بۆ ئه‌و یانه‌یه بڕوات، گوتیشی: مباپێ تا ئێستا هیچ قسه‌یه‌كی له باره‌ی رۆیشتن له پاریس نه‌كردووه و ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێت ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاكانه.
زینه‌دین زێدان له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی لیۆناردۆی دایه‌وه و گوتی: پێویست ناكات به‌رپرسانی پاریس به‌و قسه‌یه‌ی من نیگه‌ران بن، چونكه منیش له ده‌می مباپێ بیستوومه و خۆی چه‌ندانجار ئه‌و قسه‌یه‌ی دووپات كردۆته‌وه.
زیزۆ گوتیشی: به‌وپه‌ڕی ئاسانی و به ساده‌یی ئێستاش دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه مباپێ خه‌ون به پۆشینی درێسی ریال مه‌درید ده‌بینێت و ئاماده‌م چه‌ندانجاری دیكه‌ش ئه‌و قسه‌یه بڵێمه‌وه، راسته ئێستا مباپێ یاریزانی پاریس سانجێرمانه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه خۆی له داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی ده‌دات كه ئامانجی سه‌ره‌كی یاریكردنه له‌ر یال مه‌درید.
زێدان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی: دڵخۆشم كه 4 یارییه تۆڕی گۆڵه‌كه‌مان به‌خاوێنی هێشتۆته‌وه، به‌شداریكردنی رۆدریگۆ و ڤاڵڤێردی سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ گرینگی‌دان به یاریزانه لاوه‌كان.
زیزۆ گوتیشی: ئاستی ڤاڵڤێردی شۆكی نه‌كردووم، ئه‌وانه یاریزانی ئێمه‌ن و چاوه‌ڕێی ئه‌م ئاسته‌یان لێ ده‌كرێت، دوورخستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل و خامیس رۆدریگێز به‌هۆكاری هونه‌ری نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وان پێكانیان هه‌بووه.