مسته‌فا بالی: له دێریك 11 خۆپیشانده‌ری كورد بوونه قوربانی
هاووڵاتیان به‌ردبارانیان كردن

K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، مسته‌فا بالی، رایگه‌یاند، "له ئاكامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن سوپای توركیاوه، له دێریك - مالكییه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10 خۆپیشانده‌ری كورد بریندار بوون".
له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه، مسته‌فا بالی ئه‌وه‌شی نووسیوه: "له دێریك - مالكییه، سوپای توركیا ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی كردووه‌ته ئامانج، كه دژی كاروانێكی سوپای توركیا خۆپیشاندانیان كردبوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "زرێپۆشێكی سوپای توركیا، یه‌كێك له هاووڵاتییه خۆپیشانده‌ره‌كانی كردووه به ژێره‌وه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه".
Turkish troops targeted civilians peacefully protesting against the patrols in al-Malikiya/Dêrik with tear gas and injured 10 people. We have reports that an armored vehicle ran over a civilian also. Turkish aggression continues at full speed under the auspices of Russia.
— Mustafa Bali (@mustefabali) November 8, 2019