مۆسكۆ: ئاماده‌ین كار بۆ رێككه‌وتنی كورد و دیمه‌شق بكه‌ین
مۆسكۆ ئاماده‌یه كار بكات

K24 – هه‌ولێر:
رووسیا رایگه‌یاند، "ئاماده‌یه كار بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی رێككه‌وتنی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شق".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، "مۆسكۆ ئاماده‌یه كار بكات بۆ ده‌ستبه‌ركردنی دانووستان و رێككه‌وتنی نێوان كورد و حكومه‌تی دیمه‌شقدا".
ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، زاخارۆڤا گوتیشی: "ئێمه ئه‌ركمانه كارئاسانی بۆ ئه‌و دانووستانه بكه‌ین، ره‌نگه زامنیشی بكه‌ین. له كۆتاییشدا كار بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كان بكه‌ین".
روونیشیكرده‌وه، "هه‌ر رێككه‌وتنێك بێته ئاراوه، له رووی شێوه و ناوه‌ڕۆكه‌وه بڕیاری كورد و دیمه‌شق ده‌بێت. پێویسته ئه‌وان قسه‌ی له باره‌وه بكه‌ن و بڕیاری لێ بده‌ن".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر