بارتۆمیۆ: متمانه‌مان به ڤاڵڤێردی هه‌یه تیپێكی به‌هێز بۆ بارسێلۆنا بنیات بنێت
ڤاڵڤێردی: مێسی تا 2 وه‌رزی دیكه به كاپتنی بارسێلۆنا ده‌مێنێته‌وه

بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه بارسێلۆنا له دوای وازهێنانی لیۆنێل مێسیش هه‌ر له لوتكه ده‌مێنێته‌وه، ده‌شڵێت: متمانه‌مان به ڤاڵڤێردی هه‌یه تیپێكی به‌هێز بۆ داهاتووی بارسێلۆنا بنیات‌بنێت.
جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا له نوێترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ركاتێك لیۆنێل مێسی واز له یاریكردن بهێنێت بارسێلۆنا هه‌ر به‌شوێنی ئه‌و بۆ ژیان و كاركردن ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌تاهه‌تایه.
بارتۆمیۆ ده‌شڵێت: لیۆنێل مێسی له توانای دا هه‌یه بۆ 2 تا 3 ساڵی دیكه‌ش به كاپتنی بارسێلۆنا بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2021 كۆتایی دێت، به‌ڵام ئێمه متمانه‌مان به‌خۆمان هه‌یه كه ده‌توانین گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش درێژ بكه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی بارسێلۆنا دڵنیایی دایه هانده‌رانی كه له دوای وازهێنانی مێسی له یاریكردن، پلانیان داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی بارسا له لوتكه‌ی باشترینه‌كانی جیهان بمێنێته‌وه.
بارتۆمیۆ له باره‌ی ڤاڵڤێردی هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌و راهێنه‌ره له توانای دا هه‌یه تیپێكی گه‌وره بۆ بارسێلۆنا دروست بكات، ده‌شڵێت: ڤاڵڤێردی راهێنه‌رێكی نموونه‌ییه و زۆر به توانایه بۆ هاوسه‌نگی را‌گرتن له نێوان یاریزانه به ئه‌زموونه‌كان و یاریزانه لاوه‌كان.
بارتۆمیۆ زیاتر ده‌ڵێت: بێ گوومان ئێمه یاریزانی زۆرباشی لاومان هه‌یه و كه دوارۆژێكی گه‌ش چاوه‌ڕێیان ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت به نیازین یاریزانی دیكه‌ش له یانه‌كانی تر بگوازینه‌وه، ئێمه‌ش دڵخۆشین به قوتابخانه‌ی لاماسیا كه ساڵانه یاریزانی زۆر ئاستبه‌رز پێده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پێموایه له دوای وازهێنانی مێسی، لاماسیا ئه‌ستێره‌ی دیكه دروست ده‌كات.
له باره‌ی دۆخی به‌شێك له یاریزانه‌كانی، بارتۆمیۆ سه‌ره‌تا له عوسمان دێمبلی ده‌ستپێده‌كات و ده‌ڵێت: یاریكردن بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك بارسێلۆنا ئاسان نییه، دێمبلی به‌ختی نییه و هه‌میشه پێكان یه‌خه‌ی ده‌گرێت، به‌ڵام ئێمه بڕوای ته‌واومان به‌و یاریزانه هه‌یه كه ده‌بێته یه‌كێك له كاریگه‌رترین ئه‌ستێره‌كانی داهاتووی بارسێلۆنا.
بارتۆمیۆ ده‌شڵێت: كوتینهۆ نه‌یتوانی به ئاسانی خۆی له‌گه‌ڵ شێوازی یاریكردنی بارسێلۆنا بگونجێنێت، بۆیه به‌شێوه‌ی خواستن به‌ره‌و بایرن میونشن رۆیشت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه به‌یه‌كێك له باشترینه‌كانی جیهان ده‌مێنێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت هیوایه‌كی زۆریشمان به گریزمان و ئاسنۆ فاتی هه‌یه و ئاستبه‌رزی و كه‌سایه‌تی دی یۆنگ ئێمه دڵخۆش كردووه.