چێڵسی شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد
"لامپارد تاكه راهێنه‌ره له مێژووی چێڵسی بتوانێت ئه‌م كاره له پرێمه‌رلیگ بكات"
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/Sport/chelsea (2).jpg)
یانه‌ی چێڵسی به راهێنه‌رایه‌تی فرانك لامپارد شه‌شه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد، دوای ئه‌وه‌ی به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به كریستاڵ پاڵاسی میوانی هێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، له یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن چێڵسی میوانداریی كریستاڵ پاڵاسی كرد.
له گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتربهه‌ژێنن، به‌ڵام له خوله‌كی 52 تامی ئابراهامی هێرشبه‌ری لاوی چێڵسی به‌ربه‌ستی یه‌كسانبوونی شكاند و گۆڵی یه‌كه‌می خۆی له یارییه‌كه كرد.
دواتر له خوله‌كی 79 كریستیان پۆلیسیچی ئه‌مریكی ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر میوانه‌كه‌یان دوو هێنده لێ‌كرد و چێلسی كرده خاوه‌نی دووه‌مین گۆڵ له یارییه‌كه، كریستاڵ پاڵاس له 10 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه زۆر هه‌وڵی دا، به‌ڵام نه‌یاتوانی له شكست خۆی رزگار بكات.
یانه‌ی چێڵسی به‌شێوه‌یه‌كی كات به كۆكردنه‌وه‌ی 26 خاڵ بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت، له به‌رامبه‌ردا كریستاڵ پاڵاس به 15 خاڵ به شێوه‌یه‌كی كات له خانه‌ی نۆیه‌م جێگیر بوو.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه‌كانی یارییه‌كه.
ـ فرانك لامپارد یه‌كه‌مین راهێنه‌ری ئینگلیزییه له مێژووی یانه‌ی چێڵسی بتوانێت 6 یاری له‌سه‌ریه‌ك له پرێمه‌رلیگ براوه بێت.
ـ لامپارد بووه یەکەمین ڕاهێنەری ئینگلیزی لە دوای ساڵی 2012ـه‌وه بتوانێت له پرێمه‌رلیگ شه‌ش هه‌فته‌ی له‌سه‌ریه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت.
ـ تامی ئابراهامی ته‌مه‌ن 22 ساڵ بووه دووه‌م لاوترین یاریزانی چێڵسی بتوانێت له مێژووی پرێمه‌رلیگ له ماوه‌ی وه‌رزێك 10 گۆڵ تۆمار بكات، ئاریان رۆبنی هۆڵه‌ندی له پله‌ی یه‌كه‌مدا، پێشتر رۆبن له ته‌مه‌نی 21 ساڵی ئه‌و كاره‌ی بۆ چێڵسی كردووه.
ـ تامی ئابراهام ئه‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری پرێمه‌رلیگ 10 گۆڵی كردووه.