هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان خێزانێكی سه‌رێ كانیێ دووله‌ت ده‌كات
باوكه‌كه ئاواره ده‌بێت و دایك و منداڵه‌كانیش ده‌كه‌ونه ژێر ده‌ستی توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان
K24- قامشلۆ:
خێزانێکی خەلکی سەرێکانیێ لە رۆژئاوای کوردستان بە ھۆی ھێرشەکانی تورکیا لە یەکتر دابراون، باوکی خێزانەکە ئاوارەی قامیشلو بووە و ھاوژین و مندلەکانی لە گوندێکی سنوور لە ژێر دەستی چەکداران ماون و ھیچ ھەوالێکیان نیە، ئەم پیاوە و دەیان خێزانی تری سەرێکانیێ ئاواتیان ئەوەیە بگەرێنەوە سه‌ر زێدی خۆیان.
فه‌له‌مه‌ز شێخۆ ئه‌و هاووڵاتییه‌ی شاری سه‌رێ كانیێیه، كه به‌هۆی هێرشی توركیاوه له هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كانی دابڕاوه و خۆی ئاواره بووه و خێزانه‌كه‌شی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی توركیا و گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له گوندێكی نزیك سه‌رێ كانیێ ماونه‌ته‌وه.
وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، تا ئێستا هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی نازانێت، زۆریش هه‌وڵیداوه له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه بكات، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بێ سوود بوون.
ئه‌و هاووڵاتییه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی ده‌یان ئه‌و خێزانانه‌یه، كه به‌هۆی هێرشی توركیا و چه‌كدارانی گروپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره دووله‌ت بوونه و له‌یه‌كتر دابڕاون، ئه‌وان هیوا ده‌خوازن، جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و به كه‌سوكاره‌كانیان شاد ببنه‌وه.
H.B