به فه‌رمی، كریستیانۆ پورتوگالی گه‌یانده یۆرۆی 2020
كریستیانۆ هه‌نگاوێكی دیكه له عه‌لی دایی نزیك ده‌بێته‌وه

هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی شكستی به لۆكسبۆرگ هێنا و به فه‌رمی گه‌یشته كۆتاییه‌كانی پاڵه‌وانێتی یۆرۆی 2020.
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له خوله‌كی 39 له رێگه‌ی بڕۆنۆ فێرناندێز به گۆڵێك پێشكه‌وت، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی به‌رازیلی ئه‌ورووپا كۆتایی هات.
دواتر له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی دووه‌می بۆ پورتوگال زیاد كرد و به‌سوود وه‌رگرتنی له یه‌كسانبوونی نێوان سڕبیا و ئۆكرانیا به فه‌رمی تیپه‌كه‌ی كریستیانۆ گه‌یشته یۆرۆی 2020.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له مێژووی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆ گه‌یانده 31 گۆڵ، كۆی گۆڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ 99 گۆڵ زیاد كرد، له ئێستادا كریستیانۆ بۆ ئه‌وه‌ی پێش عه‌لی دایی بكه‌وێته‌وه و ببێته یه‌كه‌مین یاریزان كه خاوه‌نی زۆرترین گۆڵی نێوده‌وڵه‌تی بێت پێویستی به 11 گۆڵی دیكه هه‌یه.