رووسیا داوا لە كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەكات گەشتەكانیان بۆ عێراق ھەڵپەسێرن

به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی گەشتیاری رووسیا داوای لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی كرد، گەشتەكانیان بۆ عێراق ھەڵپەسێرن.

رووس تیۆریزم، كە ئاژانسێكی گەشتیاری فیدراڵییە لە رووسیا لە بەیاننامەیەكیدا لە لاپەڕی فەرمی خۆیدا، داوای لە كۆمپانیاكان و رێكخەرانی گەشتە ئاسمانییەكان كردووە، گەشتەكانیان بۆ عێراق ھەڵپەسێرن بەجۆرێك سەرجەم رێكلام و خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە گەشتوگوزار بۆ وڵاتەكە رابگرن و تەنانەت داوا لە گەشتیارە رووسەكان دەكرێت، گەشتەكانیان بۆ ئەو وڵاتە رابگڕن،  ھۆكارەكەیشی بۆ ئەو دۆخە ناھەموارە گەڕاندەوە كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.

ئەمە لەكاتێكدایە مانگێك زیاترە خۆپیشاندانێكی فراوان لە عێراق سەریھەڵداوە و داوای گۆڕینی حكومەت و نەھێشتنی گەندەڵی دەكەن.