رووسیا داوا لە كۆمپانیا گەشتیارییەكان دەكات گەشتەكانیان بۆ عێراق ھەڵپەسێرن
به هۆی خۆپیشاندانهكانهوه
K24 – ههولێر:
ئاژانسی گەشتیاری رووسیا داوای لە كۆمپانیا گەشتیارییەكانی كرد، گەشتەكانیان بۆ عێراق ھەڵپەسێرن.
رووس تیۆریزم، كە ئاژانسێكی گەشتیاری فیدراڵییە لە رووسیا لە بەیاننامەیەكیدا لە لاپەڕی فەرمی خۆیدا، داوای لە كۆمپانیاكان و رێكخەرانی گەشتە ئاسمانییەكان كردووە، گەشتەكانیان بۆ عێراق ھەڵپەسێرن بەجۆرێك سەرجەم رێكلام و خزمەتگوزارییەكانی تایبەت بە گەشتوگوزار بۆ وڵاتەكە رابگرن و تەنانەت داوا لە گەشتیارە رووسەكان دەكرێت، گەشتەكانیان بۆ ئەو وڵاتە رابگڕن، ھۆكارەكەیشی بۆ ئەو دۆخە ناھەموارە گەڕاندەوە كە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت.
ئەمە لەكاتێكدایە مانگێك زیاترە خۆپیشاندانێكی فراوان لە عێراق سەریھەڵداوە و داوای گۆڕینی حكومەت و نەھێشتنی گەندەڵی دەكەن.