سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ده‌ستی به‌سه‌ر مووچه‌ی یاریزانه‌كان دا گرت

سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌ی ته‌مبێ ده‌كات

دوا بە دوای ئەنجامە لاوازەکانی ئەم دواییەی یانەی ناپۆلی، دێ لۆرێنتیس سەرۆکی ئەم یانەیە دەستی بە تەمبێکاری یاریزانەکانی کردووە و بریاریداوە کە مووچەی مانگی رابردووی یاریزانەکانی نەدات و هەوروەها %25 مووچەی ئەم مانگەش ببڕێت.

ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی ناپۆلی بە جۆرێک بووە، سەرۆکی ئەم یانەیە چەند هەفتەیەکە دەیەوێت بە چەند شێوازێک یاریزانەکانی سزا بدات، لە پێناو ئەوەی بتوانن جارێکی دیکە بتوانن ئەنجامی باش بەدەست بێننەوە.

دوای هاتنی کارلۆ ئانچێلۆتی بۆ شاری ناپۆلی، هاندەرانی ئەم یانەیە بەو هیوایە بوون کە دوای ساڵانێک بە ناسناوەکەی سێریا ئەی شاد ببنەوە، بەڵام وەکو دیار ئەم راهێنەرە بە توانایەش هیچی لەدەست نایەت بۆیان.

دوای دۆرانی یانەکەی باشووری ئیتاڵیا بەرامبەر رۆما لە گەڕی یازدەی خولی ئیتاڵیا، دێ لۆرێنتیس سەرۆکی ئەم یانەیە بریاریدا کە هیچ یاریزانێک و راهێنەرێک بۆی نیە بۆ ماوەی یەک هەفتە بچێتەوە ماڵەوە و پێویستە بەردەوام لەم هەفتەیەدا راهێنان بکەن، ئەویش وەکو تەمبێ کاریيەک بەرامبەر ئەنجامە لاوازەکان، بەڵام پلانەکە سەری نەگرت.

دوای دەرکردنی ئەم بریارە، کۆمەڵێک لە یاریزانە دیارەکانی ناپۆلی سەرپێچی ئەم بریارەیان کرد و گەڕانەوە ماڵەکانیان، بۆیە توورەبوونی سەرۆکی یانەکەیانی بە دواداهات و ئەو یاریزانانە هەڕەشەی ئەوەیان لێکراوە کە لە کۆتایی وەرز دەستبەرداریان دەبن.

دوای دۆرانەکەی بەرامبەر رۆما، ناپۆلیەکان تاوەکو ئێستا دوو یاری دیکەیان کردووە و لەم دوو یارییەش تامی بردنەوەیان نەکردووە، دوای یەکسانبونەکەی ئەم هەفتەیەش بەرامبەر ئەیسی میلان سەرۆکی یانە باشووریەکەی ئیتاڵیا بریارێکی دیکەی دەرکردووە.

لە نوێترین کاردانەوەی وەکو تەمبێ کردنی یاریزانانی یانەکەی. سەرۆکی یانەی ناپۆلی بریاریداوە کە مووچەی مانگی رابردووی یانەکەی پێشکەشیان نەکات، واتە یاریزانەکانی ناپۆلی لە مووچەی مانگی ئۆکتۆبەر بێ بەش دەبن، هەروەها مووچەی ئەم مانگەشیان لە %25 دەبردرێت.

Fly Erbil Advertisment