سبه‌ی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
ده‌ربه‌ندیخان ڕووده‌كاته یاریگه‌یه‌ك كه بیره‌وه‌ری ناخۆشی له‌سه‌ر ئه‌و یاریگه‌یه هه‌یه

یارییه‌كانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی كوردستان سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 2:30ـی ئێواره به‌رێوه‌ده‌چێت، ده‌ربه‌ندیخان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت، یانه‌ی سیروانی نوێ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه سه‌ردانی كه‌لاری كردووه، له یارییه‌كی دیكه‌شدا یانه‌ی سۆران ده‌بێته میوانی زاخۆ، یانه‌ی زێره‌ڤانیش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی برایه‌تی گه‌یشتۆته پایته‌ختی باشووری كوردستان، هه‌ندرێن و هه‌ولێریش به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن، یانه‌ی دهۆكیش بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه چاوه‌ڕوانه.
برایه‌تی ـ زێره‌ڤانی
برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی زێره‌ڤانی ده‌كات، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت به‌شێوه‌یه‌كی باش پێشوازییان له‌م وه‌رزه كردووه و به‌ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی زێره‌ڤانی ئاماده‌یه و تواناكانی گه‌یلان لوقمانیشیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له یاری پێشووتر به‌هۆی كارتی سووره‌وه سڕكرابوو، ئه‌م یارییه‌ش له كاتێكدایه برایه‌تی به كۆكردنه‌وه‌ی 11 خاڵ لوتكه‌ی خوله‌كه‌یان گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زێره‌ڤانی دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌ستییه‌وه له ئاماده‌باشیدان، سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری یانه‌كه ته‌نیا له تواناكانی دودۆی هێرشبه‌ر به‌رازیلی بێبه‌ش ده‌بێت كه به‌هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، زێره‌ڤانی له ئێستادا خاوه‌نی پێنچ خاڵه و پله‌ی نۆیه‌می گرتووه.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ـ ده‌ربه‌ندیخان
ده‌ربه‌ندیخان له گه‌رمیانه‌وه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌چێته سه‌ر به‌رزاییه‌كانی پیرمام، ده‌ربه‌ندییه‌كان وه‌رزی رابردوو بیره‌وه‌رییه‌كی ناخۆشیان له‌سه‌ر یاریگه‌ی پێشمه‌رگه نووسییه‌وه كاتێك به گۆڵێكی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌یان دۆڕاند.
ئه‌م یارییه له كاتێكدایه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش تیپه‌كه‌ی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له ئه‌گه‌ری دۆڕان و یه‌كسانبوون كێشه‌كانی قوڵتر ده‌بێته‌وه و ته‌نیا بردنه‌وه‌ی سارێژی زامه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات، به‌وپێیه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵگری نازناوی خوله‌كه له‌م وه‌رزه به 7 خاڵ له پله‌ی حه‌وته‌م جێ ماوه.
له به‌رامبه‌ردا ده‌ربه‌ندییه‌كان بۆ ئه‌وه هاتوونه‌ته پیرمام تاوه‌كوو برینی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوویان به پێشمه‌رگه سارێژ بكه‌ن، شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند له ئێستادا به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می گرتووه.
زاخۆ ـ سۆران
زاخۆ دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له نێو زه‌حمه‌ترین یاریگه‌ی پڕ هانده‌ری ده‌ربه‌ندیخان سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد به ده‌روونێكی باشه‌وه میوانداریی سۆران ده‌كات، زاخۆ به 7 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران كه ئه‌م وه‌رزه بۆ خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتووه بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا له یارییه‌كی فه‌رمیدا به‌رامبه‌ر زاخۆ یاری ده‌كات، سۆران به كۆكردنه‌وه‌ی 8 خاڵ پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
هه‌ندرێن ـ هه‌ولێر
هه‌ولێر له یاریگه‌ی هه‌ندرێن یارییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی ده‌كات، ئه‌و یاریگه‌یه‌ی هه‌میشه بۆ ئه‌و یانانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌ن ده‌بێته كێشه و راهێنه‌ره‌كان به زه‌حمه‌ت ده‌توانن پله‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌م یاریگه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌م وه‌رزه‌ش هیچ یانه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی تێدا بگێرێت.
هه‌ندرێن گه‌ڕی رابردوو پشوو بووه و بۆ ئه‌م یارییه له ئاماده‌باشیدا و ته‌نیا محه‌مه‌د شێرزادی به‌رگریكاری به‌هۆی كارتی سوور له‌ده‌ستداوه، هه‌ندرێن له كۆی چوار یاریی ته‌نها سێ خاڵی هه‌یه و له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به تیپێكی لاو هاتۆته نێو ركابه‌ری خوله‌كه و له گه‌ڕی رابردووش به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه‌وته داوای یه‌كسانبوونه‌وه، هه‌ولێر خاوه‌نی 8 خاڵه و له پله‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێت.
شێروانه ـ سیروانی نوێ
شێروانه له یارییه‌كی قورس‌دا میوانداریی سێروانی نوێ ده‌كات، شێروانه 8 یارییه له خولی نایابی كوردستان سه‌ركه‌وتنی تۆمار نه‌كردووه، دوایینجار كه سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه 8 مانگ به‌ر له ئێستادا بوو كاتێك به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به ئاكرێ هێنا.
شێروانه دوای 3 یاری له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه راهێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕیوه و هێشتا له‌گه‌ڵ راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌شی نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش هانده‌رانی یانه كه‌لارییه‌كه له پێناو یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه پاڵپشتی خۆیان بۆ له سۆشیاڵ میدیا بۆ هاندانی یانه‌كه‌یان دووپات كردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه شێروانه به ته‌نیا 2 خاڵ له خانه‌ی پێشكۆتایی خوله‌كه دێت.
له به‌رامبه‌ردا سیروانی نوێ هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی شكستهكهیهوه پێشه‌نگی بۆ برایه‌تی چۆل كرد، بۆ ئه‌م یارییه رزگار عه‌لی ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه‌ی له شێروانه دۆخی یانه‌كه‌ی راست بكاته‌وه، سیروانی نوێ به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ نه‌ورۆز
له دێربی سلێمانی، هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ئه‌م دوو تیپه ئه‌م وه‌رزه به خراپترین بارودۆخ گوزه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ردووكیشیان له پێناو باشتركردنی ئه‌نجامه‌كانیان راهێنه‌ریان گۆڕیوه، پێشمه‌رگه ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندییه‌كه دێت، هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌و یانه‌یه چاویان له‌وه‌یه وه‌لی كه‌ریمی راهێنه‌ری نوێیان یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه بۆ تۆمار كرد، به‌وپێیه‌ی پێشمه‌رگه ته‌نیا یه‌ك خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی كۆتایی ریزبه‌ندی دێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌م یارییه بۆ یوونس سلێمان ده‌بێته یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی نه‌ورۆز، هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه چاویان له‌وه ئه‌و راهێنه‌ره كورده‌ی رۆژئاوای سووریا 3 خاڵی یارییه‌كه بكاته شرینی ده‌ستبه‌كاربوونی، نه‌ورۆز له ئێستادا ته‌نیا 2 خاڵی هه‌یه و پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
