به‌غدا ئیدانه‌ی سوتاندنی كونسوڵخانه‌ی ئێرانی له نه‌جه‌ف كرد
ئێران نیگه‌رانه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ی كرد، كه شه‌وی رابردوو كرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری نه‌جه‌ف.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له شاری نه‌جه‌ف چوونه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌وڵیاندا ئاگری تێبه‌ربده‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئێمه به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كه‌ین كه رووبه‌ڕووی كونسوڵخانه‌ی ئێران له شاری نه‌جه‌ف بوونه‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: كه‌سانی نامۆ له ریزی خۆپیشانده‌ران بوونه و ئه‌و په‌لاماره‌یان ئه‌نجامداوه و ئامانجیشیان روونه كه زیانگه‌یاندنه به په‌یوه‌ندی مێژوویی عێراق و ئێران.
له به‌رامبه‌ردا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی له تاران كرد و نامه‌ی ناڕه‌زایی توندی خۆی سه‌باره‌ت به سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له نه‌جه‌ف پێدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌باس موسه‌وی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گوتی: داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، به به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات و رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ببێته‌وه كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف.